کاساس: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بردنەوە لە سعودیە

PM:02:35:27/12/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس دوپاتیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بردنەوە لە سعودیە و یارینەکردنی بەشێک لە یاریزانەکانیشی راگەیاند.

پێش روبەڕوبوونەوەی سعودییە، خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند،جامی کەنداو لە وادەیەکی زۆر کورت دەکرێت و ئەمەش ئەرکی ئامادەکردنی یاریزانان قورس دەکات، هەڵسەنگاندنیان بۆ یارییەکەی بەحرەین کردووە و ئێستا دەزانن بە چ شێوازێک رووبەڕووی سعوودیە دەبنەوە.

وتیشی: چەندین یاریزانمان بە هۆکاری جیاواز یاریی ناکەن، بەشێکیان پێکانیان هەیە، بەشێکی دیکە نەخۆشن و هەندێکی دیکەش ماندوون، سەرەڕای ئەمەش حەزم لە بیانوو هێنانەوە نییە و هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوە لە سعوودیە دەدەین.

سەبارەت بە فشارەکانی سەر هەڵبژاردەکەش باسی لەوەکرد، حەزی لە فشارە و ئەمجۆرە فشارانەش ئاسایین و دەبێ مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، هەوڵدەدەن فشارەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن.

وتیشی:تەنیا یەک دەرفەتمان هەیە و لەپێناویدا دەجەنگین، هەوڵدەدەین کاریگەرییەکانی یاریی رابردوو نەهێڵین، هەڵبژاردەی سعوودیە یەکێکە لە باشترینەکانی ناوچەکە، ئەگەر باشترینی کیشوەری ئاسیا نەبێت، وە تاوەکو ئێستا بەحرەین باشترینی پاڵەوانیەتییەکەیە.

سەبارەت بە کاریگەری تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیش لەسەر یاریزانان ئاماژەی بەوەدا، هیچ هەژمارێکی لە ئینستاگرام نییە و بەدڵخۆشی دەژی، هیوادارە یاریزانان هەمان رێچکەی ئەو بگرنەبەر و ژیان بەبێ کەوتنە ژێر فشاری تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەڕێبکەن.