لا فۆنتی بە مەرج ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە

PM:01:20:27/12/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لا فۆنتی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام بە مەرجێک مووچەکەی بۆ سێ ملیۆن یۆرۆ زیادبکرێت.

لویس دی لافۆنتی لە مانگی یەکی ساڵی 2023ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای وەرگرتووە و توانی نازناوی جامی یۆرۆی ساڵی 2024ی بۆ بەدەستبهێنێت.

دی لا فۆنتی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026دا کۆتاییدێت و لە ئێستاشدا ناوی بە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە بەستراوە کە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزابکەن.

لە لایەکی ترەوە، رۆژنامەی ئاسی مەدریدی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئامانجیان ئەوەیە پارێزگاری لە دی لا فۆنتی بکەن و لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیاندا بمێنێتەوە.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، دی لا فۆنتی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و لە راهێنەرایەتی ئیسپانیا بەردەوام بێت بەڵام بە مەرجیک مووچەی ساڵانەکەی بۆ سێ ملیۆن یۆرۆ زیاد بکرێت.

رونیشیکردووەتەوە، یەکێتییەکە ئۆفەرێکیان پێشکەشی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کردووە کە دوو ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە لە کاتێکدا مووچەکەی ئێستای تەنها یەک ملیۆن یۆرۆیە، گفتوگۆکانی نێوان هەردوولاش بەردەوامن.

لا فۆنتی تا ئێستا لە 28 یاریدا راهێنەرایەتی ئیسپانیای کردووە و خاوەنی 24 بردنەوەیە و لە دوو یاریدا یەکسانبووە و دوو جاریش تووشی شكستبووە.

خ . ک