PM:09:07:26/12/2024
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرێوبەری کارەکانی ئۆلمۆ لە
ئینگلتەرایە سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ خولی
ئینگلیزی.
بەرێوبەری کارەکانی یاریزانە ئیسپانییەکە،
مشتومڕی لەسەر داهاتووی ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە دروستکردووە، پێش ئەوەی گواستنەوەی
زستانە دەستپێبکات.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاندووە، بریکاری
یاریزانەکە، لە مانچستەرە بۆ ئەوەی بینەری
یارییەکانی بۆکسن دەی ببێت ، بەڵام نەک تەنها بۆ سەیرکردنی تۆپی پێ گەشتی
بەریتانیا کردووە، بەڵکو گوێ لە یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزیش دەگرێت کە ئارەزووی
ئەوە دەکەن ئۆلمۆ بگوازنەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی مانچستەر
سیتی و ئارسناڵ هەوڵدەدەن ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ساڵی
2025 لە یانەی بەرشەلۆنە بگوازنەوە.
ڕۆژنامەکە لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ڕایگەیاندووە،
بارودۆخی بەرشەلۆنە ئاڵۆزە، بەو پێیەی هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە لە
تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ هەروەها ئەگەر بۆ بەشی دووەمی وەرزەکە ناوی تۆمار نەکرێت،
ئەوا بڕگەیەکی هەیە لە گرێبەستەکەیدا کە ڕێگەی پێدەدات بچێتە هەر یانەیە ئارەزوی
دەکات.
ئەستێرە
ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەیە کەتەلۆنییەکە بەشداری 15 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی شەش گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.