موانی ڕوودەکاتە کوێ؟

PM:03:52:26/12/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆلۆ موانی بەتەواوی له پاریس پشتگوێخراوە و لیڤەرپول و ئارسناڵیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لە هاوینی ساڵی 2023، ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆی له‌ گواستنه‌وه‌ی راندال کۆڵۆموانی لە ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ یانه‌كه‌ی خه‌رجكرد، بەڵام موانی تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ تواناكانی خۆی بۆ لویس ئێنریکی بسمه‌لێنێت، بابەتەکەش گەیشتە ئاستێک کە لە کۆتا چوار یاریدا لە لیستی تیپه‌كی دوورخرایەوە.
پەیامنێری سکای سپۆرت رایگه‌یاندووه‌، پاریس سان جێرمان ده‌ستبه‌رداری موانی ده‌بێت و زیاتر لە یانەیه‌كی ئینگلیزی ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
جێی باسە، یەکێک لەو یانانە لیڤەرپولە بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی هێرشبەرەکانی یانەکە ڕەنگە ئەم گواستنەوەیە ڕوونەدات، لەلایەکی ترەوە دەوترێن ئارسناڵ بەهۆی پێکانی ساکاوە دەیەوێت لە زستاندا یاریزانێک بگوازینەوە کە موانیش یەکێکە لە ئەگەرە بەهێزەکان.
جیالەو دوو یانەیەش ناوی بە چەندین یانەی جیاوازی تری وەک، گالاتەسەرای و یانە سعودییەکانەوە دەبەسترێتەوە.