رۆناڵدۆ دوو کاتژمێری نوێی نمایش کرد

PM:06:22:16/10/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دوو کاتژمێری نوێی نمایش کرد و دوپاتیکردەوە هەمیشە خەونی ئەوە بووە کاتژمێری سی ئاڕ سێڤنی هەبێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە ئەژماری تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دوو کاتژمێری نوێی پێشکەش کرد و رۆژنامەکان پێیانوایە ئەو کاتژمێرە نوێیانە هاندەرانی ریاڵ مەدریدی دڵخۆش کردووە بەهۆی ئەوەی ئاهەنگگێڕانەکە گۆڵ کردنە بۆ ئەو یانەیە و هاندەرانی مان یونایتد دڵتەنگ بوون پێی.

رۆناڵدۆ نوسیویەتی، هەمیشە خەونم بەوەوە بینیوە کۆمەڵێک کاتژمێری کۆمپانیای جاکۆبی لە جۆری فڕینی سی ئاڕ سێڤن و دڵی سی ئاڕ سێڤنم هەبێت کە لە ساتە مێژووییەکانی منەوە ئیلهامیان وەرگرتووە بۆ دروستکردنی، هیواداریشە هەموو کەسێک حەزی بەو جۆرە کاتژمێرە بێت.

ئەم پۆستەی رۆناڵدۆ دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای جاکۆب دوو جۆری کاتژمێرەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بڵاوکردەوە کە شێوازی ئاهەنگ گێڕانی ئەو یاریزانەی تیا دروستکراوە.
خ . ک


ImageImageImage