PM:05:48:16/10/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گولەر کێشەی لەنێوان ئەنچیلۆتی و کوڕەکەیدا درووست کردووە لەسەر
یاریکردنی.
رادیۆی مارکا بڵاویکردووته‌وه، دەیڤدی کوڕی کارلۆ ئەنچیلۆتی پێی وایە ئاردا گولەر شایەنی ئەوەیە
وەک یاریزانی سەرەکی لە ریاڵ مەدرید یاری بکات، لەکاتێکدا کارلۆی باوکی له‌گه‌ڵ ئه‌م
بۆچوونه نیه، وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی پشتی پێنابه‌ستێت.
رادیۆکە باسی لەوەشکردووە، ئەم گفتوگۆیە لەنێو ستافی راهێنەرایەتی
یانەی ریاڵ مەدرید له‌سه‌ر گوله‌ر له نێوان كارلۆ و كوڕه‌كه‌ی چه‌ند جارێك
دووباره بووته‌وه، وە یاریزانەکەش لەو دوو یاری وەک یاریزانی سەرەکی یاریكرد،به‌ڵام
ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
كارلۆ ئانچێلۆتی پێی وایه گوله‌ر له‌رووی به‌رگرییه‌وه باش نیه و
ناتوانێت یارمه‌تی تیپه‌كه‌ی بدات و پێشتریش یاریزانه‌كه‌ی ئاگاداركردووته‌وه كه
ده‌بێت له مه‌شقه‌كان لایه‌نی به‌رگری به‌هێزبكات، ده‌یڤدیش پێی وایه ده‌كرێت
لایه‌نی به‌رگری یاریزانه‌كه له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه پڕبكرێته‌وه و گوله‌ر
زیاتر بۆ پێشه‌وه یاریی بكات.
جێی باسە، یاریزانەكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا لەم
وەرزەدا 10 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید كردووه تەنها 291 خولەک یاریكردووه، تا
ئێستا هیچ گۆڵێکی ئه‌سیستێكی نه‌بووه.