یۆڤانتۆس چووە نێو رکابەری ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە

PM:04:59:16/10/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس چاوی لە گواستنەوەی جۆناسان تایە و بۆ ئەو گرێبەستە چووەتە رکابەری ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند،یۆڤانتۆس بەپەلە پێویستی بە بەرگریکارێکی نوێ هەیە، دوای ئەوەی پشتراستکرایەوە گلیسۆن بریمەر تووشی پچرانی بەستەری ئەژنۆی بووە.ک

ئاماژەی بەوەشکردووە، خانمە پیرەکە دەیەوێت لیڤەرکوزن رازیبکات تا بەرگریکارەکەی بە پارەیەکی کەم بگوازێتەوە بەو پێیەی لە هاوینی 2025 گرێبستەکەی لەگەڵیاندا کۆتایی دێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی یۆڤانتۆس دەیانەوێت موچەی ساڵانەی تا بکەن بە چوار بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ، ئەگەریش ئەو یاریزانە بەو بڕە پارەیە رازی نەبێت ئەوا میلان سکرینیار لە پاریسەوە دەگوازێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدا یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە ئامادەکاریدان تا ئۆفەریک پێشکەشی ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە بکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو پەلکێشی ریزەکانیانی بکەن.