مانچستەر یونایتد فێرگسۆنی توشی شۆککرد

PM:04:18:16/10/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد فێرگسۆنی توشی شۆککرد و دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستکەی رێگری لێدەکات بچێتە ژووری جلگۆڕین.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، سێر ئەلێکس فێرگسۆنو دەستەی بەڕێوبەری یانەی مانچستەر یونایتد کراوە نەچنە ژووریجلگۆڕین لە ئۆڵدترافۆرد، بەمەش نەریتێکیان شکاند کەدەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سێر مات بوسبی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، شەیتانە سورەکان گرێبەستی فێرگسۆنیان وەک باڵیۆزی یانەکە هەڵوەشاندووەتەوە ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە داراییەکان.

دەیلی مەیل نوسیویەتی: ئەم رەفتارەی مان یونایتد دووبارە بووەتەوە هۆی دروستکردنی مشتومڕ و نیگەرانی لای هاندەرانی یانەکە و دروستبوونی گومان کە ئەو یانەیە رێز لە ئەفسانەکانی ناگرێت، بەو پێیەی فێرگسۆن باشترین را‌هێنەرە لە مێژووی یانەکە.

رۆژنامەکە دوپاتیشیکردەوە، پەیوەندیان بە بەرپرسانی یانەکەوە کردووە لەسەر هۆکاری رێگریکردنەکە، بەڵام وتویانە کە ئەم بابەتە رێککەوتنی بە کۆمەڵی لەسەر کراوە.

فێرگسۆن لە 1490 یاریدا راهێنەرایەتی یانە سور پۆشەکەی شاری مانچستەری کردووە, لە 895 یاریدا بردنەوە و لە 323 یاریدا یەکسانبوون، هەروەها 272 شکستیان هەبووە و بوونەتە براوەی 37 نازناو.