پارێزەری مباپێ تۆمەتی سەر یاریزانەکەی رەتکردەوە

PM:03:32:16/10/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پارێزەری مباپێ تۆمەتی سەر یاریزانەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند کە بە تەواوی دوورە لە راستیەوە.

رۆژنامەی لۆ پاریسیان چەند رۆژێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێلە گەشتی سوید لە لایەن کچێکەوە تۆمەتبار کراوە بە دەستدرێژی سێکسی لەو هۆتێلەی کە تیایدا ماوەتەوە.

رۆژنامە فەرەنسیەکە ئەوەشی پشتراستکردەوە کە، هێرشبەرەکەی ریاڵ مەدرید لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و پۆلیسی ئەو شارە چوونەتە هۆتێلەکە و بەدوای بەڵگەدا دەگەڕێن.

بەڵام ماری ئەلێکس بێرنارد پارێزەری یاریزانەکە لەسەر ئەم بابەتە لێدوانیدا و دەڵێت: لە سکاڵایەک ئاگادارکراینەوە، بەڵام لەم کاتەداتەنانەت نازانین دژی کێیە و بۆچی کراوە.

دشڵێت: مباپێ هەرگیز لەو هۆتێلە تەنیا نەبووە و ئەو یاریزانە خۆی ناخاتە دۆخێکەوە کە مەترسی هەبێت لەسەری، لەبەر ئەوە دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە ئەو هەواڵە بە تەواوی دوورە لە راستییەوە.

ویشێ: مباپێ ئارامە، بەڵام ئامادەیە خۆی بخاتە بەردەم دەسەڵاتدارانی سوید، لەبەر ئەوەی لەخۆی دڵنیایە بەڵام زۆر سەری سوڕماوە لە شێتی میدیاکان و دروستکردنی ئەم هەواڵانە.