PM:02:42:16/10/2024
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسترۆ روونیکردەوە نەسڕ مامەڵەی جوانبووە
لەگەڵیدا و رۆناڵدۆ یاریزانێکی ناوازە و دیاردەیە.
لویس کاسترۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی نەسڕی
سعودی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، لەگەڵ نەسڕ ئەنجامی باشی
بەدەستهێناوە بەو پێیەی بووە براوەی جامی شا سەلمان و دوو نازناوی دیکەی تەنیا بە
لێدانی سزا لەدەستدا.
باسی لەوەشکرد، ئێمە ئامانجی گەورەمان هەبوو، ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ، مانێ،
برۆزۆڤیچ و لاپۆرت دڵنیابوون لەوەی کە تیپەکە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دەباتەوە، بەڵام
ئاواتەکانمان هاوبەشبوون لەگەڵ یانەکانی دیکەی وەک هیلال و ئیتیحاد کە یانەی زۆر
بەهێزن.
دوپاتیشیکردەوە، نەسڕ پرۆژەی خۆی هەیە و دڵخۆش بوو
بە کارکردن لەگەڵیان بەلام هەندێجار بارودۆخ ئاڵۆز دەبوو لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە
مامەڵەیان جوانبوو لەگەڵیدا، وە ئەگەر هیلال نەبوایە ئەوا شتەکان لە نەسڕ زۆر
جیاواز دەبوون.
کاسترۆ وتیشی: رۆناڵدۆ یاریزانێکی ناوازەیە و
دیاردەیە، بوونی ئەو یارمەتی تیپەکەی دەدا و هیوادارم ژینگەیەک بدۆزێتەوە و تیایدا
بگاتە گۆڵی ژمارە 1000 لە ژیانی وەزشی خۆیدا.
بیلال کاکە