ڤاران: ریاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە

PM:01:47:16/10/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤاران رایگەیاند دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید سوپاسی زێدان و ئەنچیلۆتی و مۆرینیۆ بکات.

لەنوێترین لێدوانێدا رافائیل ڤارانی فەرەنسی، کەلەماوەکانی رابردوودا بەفەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن رایگەیاند، ئاماژەی بەوەکرد لە ریاڵ مەدرید کاروانێکی وەرزشی نایابی بەدەستهێناوە و کۆمەڵێک نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە، دڵخۆشە بەشێکە لەو یانەیە.

ڤاران لەدرێژەی قسەکانیدا کە رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە وتی دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید سوپاسی زەینەدین زێدان و کارلۆ ئەنچیلۆتی و خۆسییە مۆرینیۆ بکات، چونکە دەستکەوتی گرنگ و نایابیان بۆ یانەی شاهانە بەدەستهێناوە.

بەرگریکارەکەی پێشووی مێرێنگی بەرەوامبوو لە قسەکانی وتی، ئەو سێ راهێنەرە جیاوازبوون لە راهێنەرەکانیتری یانەکە، چونکە کارەکەیان هێندە نایاب بوو کاریگەری لەسەر تەواوی ریاڵ مەدرید دروست دەکرد.

رافائیل ڤاران وتیشی ریاڵ مەدرید جیاوازە لەسەرجەم یانەکانتری تۆپی پێ، کاتێک بەشداری یەک مەشق و راهێنان بکەیت بەتەواوی ئەو جیاوازییەت بۆدەردەکەوێت.

وتیشی مێرێنگی یەکێکە لەو یانانەی کە بۆ پێگەیاندنی یاریزانی لاو زۆرباشە، رۆدرگۆ گۆوس و فیدریکۆ ڤالڤێردی و ڤینیسۆس جۆنیۆر نمونەی یاریزانی لاون کە ئێستا یەکێکن لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.