فەرمی ئینگلتەرا راهێنەری نوێی دیاریکرد

PM:01:12:16/10/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێوەیەکی فەرمی تۆماس توخێل پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لەئەستۆ دەگرێت.

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەرا رایگەیاند، لەگەڵ تۆماس توخێلی ئەڵمانی گەیشتوونەتە رێککەتن و پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

توخێل لە سەرەتای مانگی یەکی داهاتوو لەگەڵ ئینگڵتەڕا دەستبەکار دەبێت، گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بۆ ماوەی 18 مانگ دەبێت، لە ئەگەری بەدەستهێنانی مۆندیالی 2026 گرێبەستەکەی بۆماوەیەکی درێژتر نوێدەکرێتەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا لەدوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گارێس ساوسگەیتی، لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخستەوە، کە هەشت ساڵ بوو راهێنەری سێ شێرەکەبوو، بەڵام هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێنا و هاندەرانی هەڵبژاردەکەی تەواو بێ هیواکرد.

تۆماس توخێل پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی ماینز، بروسیا دۆرتموند و پاریس سانجێرمان و چێڵسی و بایرن میونشن کردووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەکۆی 608 یاریی لەکاروانی راهێنەرایەتیدا، 356 یاریی براوە بوو، 106 یاریی یەکسانبووە و 146 یارییش تووشی شکست هاتووە.