میسی: کۆتا ساتەکانم لەگەڵ تانگۆ بەسەردەبەم

AM:11:40:16/10/2024

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی رایگەیاند کاتێک هاندەران ناوی دەڵێنەوە بە پەرۆش دەبم و دەزانێت کۆتا ساتەکان لەگەڵ وڵاتەکەی بەڕی دەکات.

لیۆنێل میسی لەلێدوانێکیدا پاش بردنەوەیان لە بۆلیڤیا رایگەیاند، هیوادارە ئامانجەكان بەدیبهێنێت بۆ ئەوەی ساڵەكە بە باشی لەگەڵ یانەكەی كۆتایی پێبهێنێت، دواتر رۆژ بە رۆژ چێژ لە بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان وەربگرێت.

وتیشی هیچ بەروارێكم دانەناوە بۆ وازهێنانم لە یاریكردن، تەنیا دەمەوێت چێژ لە هەمووی وەربگرم، لە هەموو كاتێک زیاتر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی لێرە بم و هەست بە خۆشەویستی خەڵک بكەم، چونكە دەزانم ئەمە دوایین یارییەكانە، لەگەڵ هەڵبژاردەکەم.

لیۆ وتیشی چێژ لە دڵخۆشبوون وەردەگرم، سەرەڕای تەمەنم كاتێک لێرەم هەست بە گەنجێتی دەكەم، چونكە لەگەڵ ئەم تیمە ئاسوودەم، تا ئەو كاتەیی هەست بە ئاسوودەیی بكەم و بتوانم ئەو نمایشە پێشكەش بكەم كە دەمەوێت، بەردەوام دەبم.

لیۆ ئاماژەی بەوەکرد هەست بە خۆشحاڵییەكی زۆر دەكات دوایی ماوەیەكی زۆر لە خاكی ئەرجەنتین یاری كردەوە، كاتێک لەبەردەم هاندەران یاریی دەكەیت چێژی لێ وەردەگریت، هاندەرانیش پەیوەندییەكی تایبەتیان هەیە دوای هەموو شتێک كە بەدەستیان هێناوە.

لەکۆتاییدا وتی زۆر دڵخۆشم، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی هەستم بە باشی دەکرد لەرووی جەستەییەوە و هێزم هەیە بۆ ئەوەی خێرا رابکەم، کاتێک هاندەران ناوم دەڵێنەوە بە پەرۆش دەبم بۆ یاریکردن.