ئاروخۆ لەلایەن چەندین یانەی زلهێزەوە گرنگی پێ دەدرێت

AM:10:19:02/05/2024

3444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاراوخۆ لە لایەن مان یونایتد و چێڵسی و بایرنەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و بەرشەلۆنەش نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوایی ئۆفەری لە یانەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی وەرگرتووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بچێتە خولی ئینگلتەرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بایرن میونشنیش ئامادەیە مووچەیەکی گەورە و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە بکات، بۆ ئەوەی دوچاری دوو دڵی بکاتەوە تا بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

ڕوونیشیکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا داوای لە بەڕێوبەری کارەکانی کردوە سەرنجی لەسەر دانوستانەکان بێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم وەرزەی ئێستادا، بەڕێوبەری کارەکانیشی ئارەزوو دەکات بڕوات.

سپۆرت دەشڵێت: بەرشەلۆنە توانای ئەو موچە گەورەیەی نییە وەک ئەوەی یانە ئینگلیزییەکان و بایرن پێشکەشیان کردووە، بەڵام ئارەزووی مانەوەشی دەکەن، لە لایەکی دیکەشەوە ئاراوخۆ دەیەوێت پێش کۆپا ئەمریکا داهاتووی خۆی بە تەواوی یەکلایی بکاتەوە.

ئاراوخۆ تەمەنی 25 ساڵە و لە هاویینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی دێت، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.