ئیڤان تۆنی مەرجی پەیوەندیکردنی بە مان یونایتدەوە ئاشکرا کرد

PM:01:35:18/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیڤان تۆنی دەیەوێت پەیوەندی بە مان یونایتدەوە بکات ئەگەر موچەیەکی زیاتری لە برۆنۆ فێرناندێز پێ بدەن.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئیڤان تۆنی یاریزانی یانەی برێنتفۆرد رەزامەندی دەربڕیوە لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە بکات ئەگەر موچەیەکی زۆری پێ بدەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدەچێت ئیڤان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئیستای نوێ نەکاتەوە بەهۆی داوکارییە زۆرەکانی موچەکەی، بەڵام خواستی خۆی پیشانداوە بۆ مان یونایتد ئەگەر موچەکەی لەگەڵیان زیاتربێت لە برۆنۆ فێرناندێز.

زەسەن ئاشکراشی کردووە، یاریزانە ئینگلیزییەکە ئارەزوو دەکات مووچەکەی 250 هەزار پاوەند بێت لە هەر هەفتەیەک، ئەوەش 10 هەزار پاوەندی زیاترە مووچەی ئەستێرە پورتوگالیەکە.

تۆنی تەمەنی 28 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ برێنتفۆرد لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت، لەم وەرزەشدا بەشداری لە 13 یاریدا کردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ و ئەسیستێک تۆمار بکات.