PM:11:22:30/04/2024
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شای سعودییە هیلال بە دوو گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵیک شکستی بە ئیتیحاد هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای سعودییە،
یانەی ئیتیحاد و هیلالی روبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا نزیک بوو لە
یەکتر بەڵام تا رادەیەک هیلالییەکان باشتر بوون، ئەمەش وایکرد لە خولەکی 25 میشێل
گۆڵی یەکەمیان بۆ تۆماربکات پێش کۆتایی هاتنی تایمەکەش لە خولەکی 42ش ساڤیچ لە
ریزەکانی هیلال کرایە دەرەوە و ئەرکی یانەکەی قورس کرد.
لە تایمی دووەم بە سوود وەرگرتن لە کەمی
یاریزانانی هیلال، ئیتیحاد باشتر بینران، لە خولەکی 67یش حەمەدەڵا گۆڵی یەکسانی بۆ
تۆمارکردن بەڵام سەرەڕای کەمی یاریزانانیان لە خولەکی 82 سعود عەبدولحەمید گۆڵی
دووەمی هیلالی تۆمارکرد و هەرچەند ئیتیحاد چەند هەوڵێکیدا بەڵام هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک
لە بەرژەوەندی هیلالییەکان کۆتایی پێهات و گەیشتنە یاری کۆتایی کە تێیدا روبەڕووی
براوی یاری نەسڕ و خەلیج دەبنەوە.