تۆخێل چی وت لەسەر یاریەکەی ریاڵ مەدرید؟

AM:09:53:01/05/2024

444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل دوپاتیکردەوە ئەگەری گەیشتن بە یاری کۆتایی بۆ هەردوولا هاوسەنگە و یاریەکی باشیان ئەنجامداوە.

تۆماس تۆخێلی راهێنەری بایرن میونشن دوای یاریەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بە باشی دەستیان بە یاریەکە کردووە و لە توانایاندا بووە دەستپێشخەر بن لە گۆڵ تۆمارکردندا چونکە چەند هەلێکیان دروست کردووە.

تۆخێل ئاماژەی بەوەدا، نازانێت بۆ یاریزانەکان بەردەوام نەبوون لە پابەندبوون بە پلانەکانەوە، لە تایمی دووەمدا دەمانتوانی گۆڵی سێیەمیش تۆمار بکەن بەڵام ریاڵ مەدرید لە دوو هەلدا دوو گۆڵی کردووە.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە دەچینە مەدرید لە پێناو بردنەوە و گەیشتن بە یاری کۆتایی، سەرکەوتنی هەردوو یانەکەش بۆ گەیشتن بە ویمبڵی هاوسەنگە و رێژەی 50 بە 50 یە، لە یاری گەڕانەوەدا هەموو شتێک ئەگەری رودانی هەیە.

رونیشیکردەوە، لە تایمی دووەمدا ئارەزووی زیاتریان هەبووە بۆ بردنەوە و هەموو تواناکانی خۆیان پیشاندا، دەبێت بۆ یاری داهاتوو بە پلانی نوێوە دەرکەون چونکە یاریکردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید هەموو کاتێک قورسبووە.

خ . ک