چامپیۆنزلیگ.. ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن یەکسان بوون

PM:11:57:30/04/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنزلیگ ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن میوانداری ریاڵ مەدریدی کرد.

لە تایمی یەکەم سەرەتایی یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی بەخۆیەوە بینی و بایرن زیاتر دەچوونە پێشەوە بەڵام لە خولەکی 24 لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵی یەکەمی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد، پاش ئەوەش بایرنی خاوەن یاریگا باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.

لە تایمی دووەم کوڕانی خاوەن یاریگا بە جیاوازیەوە گەڕانەوە و هەمووهەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە توانیان لە خولەکی 53 لەڕێی سانێوە گۆڵی یەکسان تۆماربکەن و چوار خولەک دواتر هاری کەین بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنیشی تۆمارکرد، پاش ئەوە کوڕانی ئەنچیلۆتی ریزەکانیان رێخست و لە پاش چەند هێرشێک لە خولەکی 83 لێدانێکی سزایان بۆ درووست بوو تێیدا ڤینیسیۆس بە سەرکەوتووی جێبەجێی کرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات و هەردوو یانەش لە یاری گەڕانەوە لە هەشتی مانگی پێنج لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ روبەڕوی یەکتر دەبنەوە.