ئەنچیلۆتی: یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بوو

AM:09:22:01/05/2024

372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بووە و بایرن بەهێزە و تیپێکی مەترسیدارە.

دوای یەکسانبوونی یانەکەی لەگەڵ بایرن میونشن لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لە توانایاندا بووە ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن، لە سەرەتای تایمی دووەمدا هەرچەندە باشتر بوون بەڵام دوو گۆڵیان لێ تۆمارکراوە.

ئەنچیلۆتی وتی: بایرن میونشن یانەیەکی گەورەی تۆپی پێیە و زۆر بەهێز و مەترسیدارە لە یاریگادا، بە شێوەیەکی باش تواناکانی خۆیان پیشاندا و ئێمەش دەتوانین لە یاری گەڕانەوە یاریەکەیان لێ ببەینەوە.

وتیشی: لە تایمی یەکەمدا بە باشی بەرگریمان نەکرد و رێگاماندا کۆنترۆڵی تۆپ بکەن، دەمانویست تایمی دووەم ئاسوودە بین بەڵام تۆمارکردنی دوو گۆڵەکە تووشی کێشەی کردین، یاریزانانی بایرن میونشن نایابانە فشاریان دەکرد.

رونیشیکردەوە، گۆڕانکاری پێکردنی یاریزانەکان لەپێناو کۆنترۆڵ کردنەوەی تۆپدا بووە، دانیشاندنی کروس و بێلینگهام بەهۆی ماندوو بونەوە بووە و یاریزانی زۆری لەسەر کورسی یەدەگ هەیە.

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک سەری نەسوڕماوە لە ئاستبەرزی بایرن چونکە ئەوان خاوەنی چەندین یاریزانی ئاستبەرزە بە نمونەی مولەر و موسیالا و سانێ کە دەتوانن زیانیان پێ بگەیەنن.

دەشڵێت، دەرفەتی ئەوەمان هەیە کە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەستبهێنین، شێوازی یاریکردنی رونمان نییە و بە هێواشی و چڕیەکی کەمەوە یاریمان دەکرد.

خ . ک