چامپیۆنزلیگ.. بایرن لە ئارسناڵی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی

PM:11:59:17/04/2024

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنزلیگ بایرن میونشن بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئارسناڵ هێناو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بایرن میوشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.
لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، تا ڕادەیەکیش ئارسناڵ باشتر بوو، بەڵام هیچیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە بەتەواوی پێچەوانە بوەوە بەجۆرێک بایرن کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و ئارسناڵیش بەرگری دەکرد، پاش چەند هێرشێک و لە خولەکی 63 جۆشوا کیمیچ گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد، سەرەڕای هەواڵەکانی ئارسناڵ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
سەرەنجامیش بە هەژمارکردنی یاری هاتن و چوون، بایرن میونشن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوە بوو، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.