ئایا لیڤاندۆڤسکی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت؟

PM:01:06:30/04/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی رایگەیاند نیازی جێهێشتنی بەرشەلۆنەی نییە و تەنیا لە کاتی دابەزینی توانای جەستەییدا بیر لەوە دەکاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لە داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بەرشەلۆنە کردووە بە ئەگەری رۆیشتن یان مانەوە لە یانەکەیدا.

لە نوێترین پێشهاتدا، لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی بێڵد هەلوێستی خۆی لەسەر داهاتووی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، جێهێشتنی بەرشەلۆنە لەم کاتەی ئێستادا هیچ ئەگەرێک نییە لەبەردەمیدا.

لیڤا ئاماژەی بەوەدا، بە نیاز نییە لە مێرکاتۆی هاوینەدا یانەکەی جێبهێڵێت و بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی ئەو بابەتەی نەکردووە و بیریشی لێ نەکردووەتەوە چونکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لەگەڵیدا.

دەشڵێت، لە ڕووی جەستەییەوە هەست بە باشیەکی زۆر دەکەم و ئامادەم تا دوو ساڵی تریش بە باشترین ئاستەوە بەردەوام بم لە یاریکردن و یارمەتی بەرشەلۆنە بدەم.

هێرشبەرە پۆڵەندیەکە دوپاتیکردەوە تەنیا بە یەک مەرج ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە جێدەهێڵێت ئەویش ئەوەیە کە توانای جەستەیی داببەزێت و لە باشترین ئاستی خۆیدا نەبێت.

خ . ک