چامپیۆنزلیگی ئاسیا.. عەین هیلالی شۆک کرد

PM:10:14:17/04/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا عەین هیلالی شۆک کردوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێیبردەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، عەینی ئیماراتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی عەین هیلالییەکانیان تووشی شۆک کرد کاتێک سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی شەش و 26 و 38 لەڕێی یاریزان سۆفیان رەحیمیەوە تۆمارکرد کە دوانیان لێدانی سزا بوو، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم لە خولەکی 49 ماڵکۆم گۆڵێکی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی بۆ هیلال کەمکردەوە، بەڵام لە خولەکی 56 کاکو بۆ چوارەمجار گۆڵەکەی محەمەد ئۆوەیسی هەژاند، پاش ئەو گۆڵەش کوڕانی هیلال کەوتنەوە خۆیان و کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام توانیان تەنیا یەک گۆڵی تر لە خولەکی 78 لەلایەن سالم دەوسەریەوە تۆماربکەن و سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژوەندی عەین کۆتایی پێهات.

وا بڕیاریشە هەردوو یانە لە 23ی ئەم مانگە دووبارە لە یاریگای هیلال روبەڕوی یەکتر ببنەوە بۆ یەکلایکردنەوەی یانەی سەرکەوتوو بۆ یاری کۆتایی.