تیباس لە ژێر هەڕەشەی سڕ کردندایە

PM:06:55:17/04/2024

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباس لە ژێر هەڕەشەی سڕ کردندایە بەهۆی سکاڵایەکی ریاڵ مەدریدەوە کە لەسەری تۆمارکراوە.

ماوەی چەند ساڵێکە کێشەیەکی زۆر لە نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی خولی ئیسپانیدا هەیە کە بابەتەکە پەیوەندی بە دارایی و سوپەر لیگەوە هەیە.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەگەری سڕ کردنی خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی ئیسپانیا هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بەهۆی ئەو سکاڵایەی لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە لەسەری تۆمارکراوە.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بە پشت بەستن بەو سکاڵایە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگای کارگێڕی وەرزشی کە ناسراوە بە تاد بە فەرمی ئەو بڕیارە دەردەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، سکاڵاکەی یانەی شاهانە لەسەر تیباس پەیوەندی بە گرێبەستێکەوە هەیە لە نێوان ئەو کەسە و کۆمپانیای سی ڤی سی بە فرۆشتنی رێژەی لە سەدا 10ی مافی پەخشی یارییەکان بەو کۆمپانیایە لە کاتێکدا لە کۆی 42 یانە 38 یان رازیبوون و چوار یانەکەی تر کە دوانیان ریاڵ و بەرشەلۆنەن دژی ئەو رێککەوتنەن.

رونیشیکردووەتەوە، یانەی شاهانە باسی لەوە کردووە ئەو گرێبەستە نایاساییە و پێویستە تیباس رابگیرێت لە چالاکییەکانی لە کاتێکدا کێشەیەکی تر لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا هەیە ئەویش بابەتی پرۆژەی سوپەر لیگە.
خ . ک