دی رۆسی: دەمانەوێت لە میلان ببەینەوە

PM:05:24:17/04/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی رۆسی دوپاتیکردەوە میلان یانەیەکی بەهێزە بەڵام ئامانجیان ئەوەیە بردنەوەی بەسەردا بەدەستبهێنن.

دانێلی دی رۆسی راهێنەری یانەی رۆما پێش یاریەکەیان بەرامبەر میلان لە یۆرۆپا لیگدا رایگەیاند، یاریزانەکانی بەپەرۆشیەوە ئامادەن بۆ ئەو یاریە و دەبێت دەستپێشخەر بن لە تۆمارکردنی گۆڵ.

دی رۆسی وتی: بە دڵنیاییەوە میلان یەکێکە لە یانە بەهێز و گەورەکان و باشترن لە ئێمە بەڵام لە یاری چووندا باڵادەستی خۆمان پێشاندا، ئامانجمان لەم یاریەشدا بردنەوە و گەیشتنە بە قۆناغی پێش کۆتایی.

وتیشی: هەموو یارییەک بارودۆخێکی جیاوازی هەیە و رووبەڕووبونەوەی میلانیش گرنگە لەبەرئەوە دەمانەوێت دڵخۆشمان بکات، لەو ماوە کەمەدا زۆرترین کات هەستم بە دڵخۆشی کردووە لە راهێنەرایەتی رۆما.

دەشڵێت، پێویستە رێزی یاریزانانی بەرامبەر بگرن و خوێندنەوە بۆ جوڵەکانی راهێنەری بەرامبەر بکەیت، نابێت رێگا بدەن ناوبانگی یانەکەیان خراپ بکەن .

لەسەر تەواو نەکردنی یاری پێشوویان لە خولی ئیتاڵیا بەرامبەر ئۆدینیزی، دی رۆسی دوپاتیکردەوە هەردوو یانەکە بڕیارێکی مرۆڤانەیاندا چونکە ژیانی یاریزانێک لە مەترسیدا بوو، لە ئێستادا ندیکا باری تەندروستی جێگیرە.

خ . ک