ئەلێگری بووەتە ئامانجی یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا

PM:04:26:17/04/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ناپۆلی گفتوگۆیان لەگەڵ ئەلێگری کردووە تا لە وەرزی داهاتوودا ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکانی ئیتاڵیا دوپاتیانکردەوە کە مانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی یۆڤانتۆس مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامەکانی رازی نین.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە نوێترین هەواڵدا ئاشکرایکرد، ئەلێگری بووەتە ئامانجی یانەی ناپۆلی تا دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکەن.

لاگازێتا رایگەیاندوە، بەرپرسانی یانەی ناپۆلی لەسەر داوای سەرۆکی یانەکەیان گفتوگۆیان لەگەڵ راهێنەری ئێستای خانمە پیرەکە کردووە و چاوەڕێی وەڵامی دەکەن کە بە بەڵێ یان نەخێر وەڵامیان بداتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی ناپۆلی بەڵێنیان بە ئەلێگری داوە چەند یاریزانێکی بۆ دەگوازنەوە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا لە پێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان تا بۆ وەرزی داهاتوو بە بەهێزیەوە دەربکەون، بە شێوەیەک کە ئەو یاریزانانەش لەسەر داواکاری خۆی دەگوازرێنەوە.

ئەلێگری گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس لە هاوینی ساڵی 2025 کۆتاییدێت بەڵام مانەوەی بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر نییە تەنانەت ئەگەر یانەکەشی بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

خ . ک