خلێفی: ئینریکی باشترین راهێنەری جیهانە

PM:02:10:17/04/2024

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی دوپاتیکردەوە ئینریکی باشترین راهێنەری جیهانە و دەبێت بجەنگن لە یارییەکانی داهاتوودا.

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان دوای ئەوەی یانەکەی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە یاریزانەکانی یانەکەی رکابەریەکی گەورەیان کردووە لەم وەرزەدا.

خلێفی وتی: ئەنجامەکانمان لەم وەرزەدا تا ئێستا هاوشێوەی دەستکەوتی نایابن و یانەکەشمان گەورەیە و چاوەڕێیی ئەم ساتەوەختە بووین، ئاستی یاریزانەکان سەرنجڕاکێشە سەرەڕای رەخنە زۆرەکان کە رووبەڕوویان بووەتەوە لە رابردودا.

دوپاتیشیکردەوە، متمانەی تەواوی بە لویس ئینریکی هەیە و بە باشترین راهێنەری جیهانی ناوبرد، هیواداریشە بەردەوام بێت لەگەڵیان تا ژمارەیەک نازناوی زیاتریان لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.

دەشڵێت، قۆناغی داهاتوو قورس دەبێت چونکە بەرامبەر یانەیەک یاریدەکەن کە لە قۆناغی کۆمەڵەکانیشدا ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردووە بەرامبەریان، حئینریکیش بە باشی خوێندنەوەی بۆ ئاستی ئەو یانەیە کردووە.

خ . ک