نەیمار بێ باکە لە بەرامبەر گەڕانەوەی ئاستی راستەقینەی

PM:12:32:17/04/2024

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار لە ئاست پێکانەکەی بێ باکە و بە باشی کار بۆ گەڕانەوەی ئاستی خۆی ناکات.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە پێکانەکەی نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و هێرشبەری یانەی هیلالی سعودی ئاشکرا کرد.

نەیمار لە سەرەتای ئەم وەرزەدا، لە کاتێکدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو، تووشی پێکانێکی سەخت بوو، لە بەستەری ئەژنۆیدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، هەرچەندە نەیمار لە پێکانە سەختەکەی دەچێتە قۆناغی چاکبوونەوە، بەڵام زۆر سەرنجی لەسەر وەرگرتنەوەی باشترین ئاستی خۆی نییە و بێ باکە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرا نەیمار لەوە زیاتر کار بکات، بەتایبەتی ئەمساڵ کە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەستێرە بەرازیلییەکە زۆر بێ خەمە، وەک ئەوەی هیچ شتێک لە ئارادا نەبێت.

نەیمار لەم هاونەدا پەیوەندی بە هیلال کرد بەڵام تەنیا پێنج یاری بە درێسی ئەو یانە سعودییە ئەنجامداوە، هەواڵەکانیش بە گەرمی داهاتووی دەبەستنەوە بە خولی بەرازیلی و یانەی سانتۆس.