ڤێرتز دەچێتە ریاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە؟

AM:10:50:17/04/2024

380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرکوزن ئامادە نییە بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری فلۆریەن ڤێرتز ببێت.

لە راپۆرتێکی رۆژنامەوانیدا، پێگەی فوتبۆڵی ئیسپانیا، هەڵوێستی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی فلۆریەن ڤێرتز ئاشکرا کردووە لە هاوینی داهاتوودا،

ڤێرتز رۆڵێکی دیاری هەبوو لە ئەنجامە ئەرێنییەکانی لیڤەرکوزن لەم وەرزەدا، هەروەها یاریزانەکە لاوە و تەمەنی تەنیا 20 ساڵە لەبەر ئەوەش بووەتە جێگای سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئەوروپا، لە نێویاندا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە.

سەرچاوەکە تیشکی خستووەتە سەر لێدوانێکی فێرناندۆ کارۆی بەڕیوبەری جێبەجێکاری پاڵەوانی ئەڵمانیا، کە دەڵێت: هیچ کەس بۆ فرۆشتن نییە لە یانەکە.

بەڵام ئەو یانانەی ڤێرتزیان دەوێت دەبێت بزانن لە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابین.

ڤێرتز لە ساڵی 2020 سەرکەوت بۆ تیپی یەکەمی یانە ئەڵمانییەکە، لەو کاتەوە تا ئێستا 144 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 40 گۆڵی تۆمارکردووە و 48 گۆڵی دروست کردووە، هەروەها لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن تەواو دەبێت.