گرنگترین یارییەکانی سبەینێ

PM:05:51:29/03/2024

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە میوانداری لاس پالماس دەکات و لە ئەڵمانیاش بایرن رووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە.

یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دوای راگیرانی بۆ ماوەیەک جارێکیتر دەستیپێکردووەتەوە، سبەینێ لە هەفتەی 30 خولەی ئیسپانیا و لە کاتژمێر 11ی شەودا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری لاس پالماس دەکات.

بەرشەلۆنە کە بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی پێشەنگ بۆ پێنج خاڵ کەمبکاتەوە.

لە هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا و لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکدا، یانەی بایەر لیڤەرکوزنی پێشەنگ لە پێناو نزیکتر بونەوە لە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی هۆفینهایم دەکات.

لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکیشدا، یانەی بایرن میونشنی دووەمی ریزبەندی لە یاری لوتکەی هەفتەکەدا رووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە.

لە خولی ئینگلتەراش، یانەی چێڵسی میوانداری بێرنلی دەکات و تۆتنهام بەرامبەر لوتۆن تاون یاریدەکات، مانچستەر یونایتدیش رووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.