لیڤاندۆڤسکی: شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆر بووم

PM:03:19:28/04/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆر بووە و مباپێ و بێلینگهامیش باشترینی ئەم وەرزەن.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین لێدوانیدا بڵاویکردەوە، وەرزی 2020 بۆ 2021 باشترینی بووە لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بەهۆی تۆمارکردنی ژمارەیەکی گۆڵی زۆر.

لیڤاندۆڤسکی دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ساڵی 2021 نایاب بووە بۆ میسی بەڵام لە ساڵی 2020 منیش هەموو شتێکم بەدەستهێنا و شایستەی ئەوە بووم کە ببمە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەگەر ئێستاش دوای چوار ساڵ ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم دەبێتە شەرەفێکی گەورە و ئەوەی پێشتر لەبیر دەکەم.

وتیشی: بێگومان هەموو کات حەزم بەوە کردووە کە ببمە براوەی تۆپی ئاڵتون چونکە ئەوە خەونێکی بەردەوامم بووە، ئێستا توڕە نیم کە ئەو خەڵاتە بۆ من نەماوە بەڵام لە رابردوودا کاتی من هاتبوو بۆ بەدەستهێنانی.

دەشڵێت، لەم ساتەدا قورسە باشترین یاریزانی جیهان لەم وەرزەدا دیاری بکرێن چونکە هێشتا جامی یۆرۆ ماوە و چوامپیۆنز لیگیش کۆتایی نەهاتووە، بەڵام تا ئێستا کیلیان مباپێ و جۆرد بێلینگهام زۆر نایابن.

خ . ک