خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە تۆرینۆی بردەوە

PM:03:29:28/04/2024

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر بەردەوامە لەسەر ئاستەبەرزەکەی و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆرینۆی بردەوە.

لە هەفتەی 34ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی تۆرینۆی کرد.

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 49 ناوبژیوان بە کارتی سوور ئادریان تایمزی یاریزانی تۆرینۆی کردە دەرەوە، دواتر لە خولەکی 56 هاکان چالهانۆگلو گۆڵێکی بۆ ئینتەر کرد.

دوای چوار خولەک هەمان یاریزان بە لێدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دو گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆرینۆ بردەوە.

بەو ئەنجامە، ئینتەر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 89 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و پێشتر پاڵەوانبوونی مسۆگەر کردووە، تۆرینۆ 46 خاڵی هەیە و ە پلەی 10مدایە.

خ . ک