ئایا رۆکی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە؟

PM:01:17:28/04/2024

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆکی لە بەرشەلۆنە دڵخۆشە و دەمێنێتەوە هەورەها رەچاوی بارودۆخی یانەکەش دەکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڤیتۆر ڕۆکی زۆر دڵخۆشە بە بەرشەلۆنە و نایەوێت هاوینی داهاتوو بە خواستن بڕوات.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە بەڕازیلییەکە درک بەوە دەکات کە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا کاتێکی زیاتری پێبەخشیوە بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تیپەکەدا بگونجێنێت.

سپۆرت ڕاشیگەیاند، یانە کەتەلۆنییەکە زۆر دڵخۆشە بەو هێرشبەرە بەڕازیلییە، چونکە پێی وایە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو بەشێکی سەرەکی دەبێت لە پێکهاتەی تیپەکە.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە 13 یاری لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزەدا، تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها تەنیا دووجار بە شێوەی سەرەکی دەستی بە یاریکردن کردووە.

رۆکی تەمەنی 19 ساڵە، لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا لە یانەی پارانێنسی بەرازیلیەوە ڕووی لە بەرشەلۆنە کرد بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.