کلۆپ باسی کێشەکەیان دەکات لەگەڵ سەڵاح

PM:08:36:27/04/2024

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ رایگەریاند هیچ کێسەیەکی لەگەڵ سەڵاح نەماوە و هەوڵی پێشکەوتن دەدەن لە خولەکەدا.

دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر وێستهام ودروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ محەمەد سەڵاح، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول ئاماژەی بەوەکرد، نا ئومێدن و یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، بەڵام یارییەکە قورس بوو، هەروەها خراپی یارییەکە ئەوە بوو لە سەرەتاوە گۆڵیان لێ کرا.

سەبارەت بە دەمەقاڵیکەیان لەگەڵ سەلاح وتی: کۆتایی هات، لە ژوری جلگۆڕین قسەمان کرد و هیچ کێشەیەک نەماوە.

روونیشیکردەوە، هەلی زۆریان لە یارییەکەدا دروستکرد، بەڵام کاردانەوەی یاریزانەکانی بەدڵ نەبووە لەبەر ئەوەی زۆرێک لە هەلەکانیان فەوتاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چی نیگەرانە بەوەی دوو خاڵی دیکەیان لەدەستدا، بەڵام هەوڵی پێشکەوتن دەدەن لە خولەکەدا و نایانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن لە ئێستاوە.