PM:01:58:28/04/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مەدرید نادال و سینەر بە بردنەوە لە
دی مینور و سۆنیگۆ گەیشتنە قۆناغی سێیەم.
لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی مەدرید،
هەریەکە لە رافێل نادالی ئیسپانی و ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی رووبەرووی یەکتر
بوونەوە.
یارییەکەی نێوانیان ململانێییەکی زۆری
بەخۆیەوە بینی و ماوەی دوو کاتژمێر و سێ خولەکی خایاند، تیایدا ئەستێرەی ئیسپانی
بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام یارییەکەی لە سودی خۆی بە کۆتا هێنا، کۆمەڵەکانیش حەوت بە
شەش و شەش بە سێ بوون.
لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناغدا، یانیک
سینەر بەرامبەر لۆرێنزۆ سۆنیگۆ یاریکرد، سینەر بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێ
بەرامبەر کە شەش بە هیچ و شەش بە سێ بوون بردەوە.
بەم ئەنجامانە نادال و سینەر گەیشتنە قۆناغی
سێیەم و دی مینۆر و سۆنیگۆ ماڵئاوایان لە پاڵەوانێیتییەکە کرد.