تۆخێل باسی روبەرووبوونەوەی ریاڵ مەدرید دەکات

AM:09:20:28/04/2024

1300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل رونیکردەوە، ناچاربوون بەرامبەر فرانکفۆرت کۆنترۆڵی تۆپ بکەن و پێکانی دی لیخت و لایمەری راگەیاند.

دوای بردنەوەیان لە فرانکفۆرت، تۆماس تۆخێلی راهینەری بایرن میونشن ئاماژەی بەوەکرد، بردنەوەیان بەرامبەر فرانکفۆرت رۆڵی دەبێت لەوەی بە شێوازێکی چالاکانە تر یاری بکەن، هەروەها دەیانزانی یانەی بەرامبەر لە هێرشی پێچەوانەدا باشە لەبەر ئەوە ناچاربوون زۆرترین کۆنترۆڵی تۆپ بکەن.

توخێل دەربارەی رووبەرووبوونەوەی ریاڵ مەدریدیش وتی: یاریکردن بەرامبەر کارلۆ ئەنچیلۆتی هەمیشە شتێکی تایبەتە، هەوڵدەدەین کاتێکی سەخت بە تیپەکەی بدەین، پێویستمان بە هاندەرە لە یاریگادا، یارییەکە 50بە50یە بۆ ریاڵ مەدرید و بۆ ئێمەش، لەبەر ئەوە دەجەنگین بۆ بردنەوە.

سەبارەت بە پێکانەکانی لایمەر و ماتیس دی لیخت ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنی لایمەر پاژنەی پێی توشی ئازار بووە و دی لیخت پێکانێکی بەستەرەکانی ئەژنۆی هەیە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین بزانین بۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئامادە دەبن یاخود نا.