جامی مەدرید.. شیفۆنتیک و جاوف گەیشتنە قۆناغی 16

PM:02:52:28/04/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید شیفۆنتیک و جاوف بە بردنەوە لە سیرستیا و یاسترمێسکا گەیشتنە قۆناغی 16

لە یارییەکانی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەر زەوی خانمان، ئیگا شیفۆنتیکی پۆڵەندی و سۆرانا سیرستیای رۆمانی بەرامبەر یەکتر یارییان کرد.

ئەستێرە پۆڵەندیەکە وەک چاوەڕوان دەکرا یارییەکەی بە ئاسانی و لە ماوەی کاتژمێرێک و 18 خولەک و بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام لە سوودی خۆی تەواو کرد، هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە یەک بوون.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناغدا، کۆکۆ جاوف و دیانا یاسترمێسکا بەیەکگەیشتن، جاوف کۆمەڵەی یەکەمی شەش بە چوار و کۆمەڵەی دووەمی شەش بە یەک لە سودی خۆی تەواو کرد.

بەم ئەنجامانەش شیفۆنتیک و جاوف گەیشتنە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە و سیرستیا و یاسترمێسکا ماڵئواییان کرد.