ڤاران دەچیتە کام یانەی سعودییە؟

PM:07:58:28/03/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤاران لەلایەن یانەکانی سعودیەوە گرنگی پێدەدرێت و نەسڕیش نزیکترین یانەیە تا لە وەرزی داهاتوو پەیوەندی پێوەبکات.

رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودەیە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا رافایل ڤارانی یاریزانی مان یونایتد پەلکێشی خولی رۆشەن بکات، بن جاکۆبس کە یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکان دڵنیایی لەو بابەتەدا و رایگەیاند سعودییەکان هەوڵدەدەن یاریزانەکە بگوازنەوە بۆ یەکێک لە یانەکانی نەسڕ یاخود ئیتیحاد.

بەڵام پاش ئەو هەواڵە سەرچاوەیەک لە یانەی ئیتیحادەوە ئەو بابەتەی رەتکردەوە و لەو باریەوە رایگەیاندووە، سندوقی وەبەرهێنانی وڵاتەکە پێش گواستنەوەی هەر یاریزانێک راوێژ بە ستافی تەکنیکی یانەکان دەکات، بەڵام ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان پێوەنەکراوە و خۆشیان پێویستیان بە ڤاران نییە.

بەپێی ئەم قسانەش گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە بۆ سعودییە لە رێی یانەی نەسرەوە دەبێت، وە جێگای سەرنجیشە، بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی ڤاراندا هەیە کە ڕێگە بە مانچستەر یونایتد دەدات گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژ بکاتەوە، بەڵام هەندێک لە ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە یانەکە بەنیازی کاراکردنی ئەو بڕگەیە نییە.