خولی فەرەنسا.. پاریس سان جێرمان بەرامبەر لۆ هاڤەر یەکسانبوو

AM:12:21:28/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس بەرامبەر لۆ هاڤەر یەکسانبوو نەیتوانی نازناوەکە مسۆگەر بکات.

لە یارییەکی هەفتەی 31ی خولی فەرەنسا، باخچەی سازادەکان پاریس سان جێرمان و لۆ هاڤەری کۆکردەوە.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 19 ئۆبێری لۆ هاڤەری بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام بارکۆلا دوای 210 خولەک ئەنجامەکەین بۆ یانەی خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە، لۆ هاڤەریش بەردەوام فشاری دەبردە سەر گۆڵی پاریس تا گۆڵی دووەمیشیان تۆمارکرد لە خولەکی 38 لە رێگەی ئەندرێ ئایۆ، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، تۆریە گۆڵی سێیەمی یانەکەی لە خولەکی 61 بە لێدانی سزا تۆمارکرد، بەڵام پاریس خۆی بەدەستەوە نەدا و  لە خولەکەکانی 78 و کاتی زیادکراودا دوو گۆڵیتریان لە رێگەی حەکیمی و رامۆسەوە تۆمار کردو و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.

یارییەکە بەو ئەنجامە و بە یەکسانی کۆتایی هات و پاریس پێویستی بە  ئەنجامدانی یارییەکی دیکەیە تا نازناوی خول مسۆگەر بکات.