خولی ئینگلتەرا.. چێلسی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یەکسانبوو

AM:12:30:28/04/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی  بە دوو گۆڵ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا شکستی گۆڕی بۆ یەکسانبوون.

لە یارییەکی هەفتەی 35ی خولی ئینگلتەرا، چێلسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یاری کرد.

تایمی یەکەم، دوای چوار خولەک لە ئەنجامی فشارێکی یانەی خاوەن یاریگا کۆکۆرێلا گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد، دواتریش جاکسۆن گۆڵێکی بۆ بلوز تۆمارکرد بەڵام ڤار رەتی کردەوە، ئەستۆن ڤێلا باڵا دەستی خۆی پیشاندا و لە خولەکی 42 لە رێگەی رۆجەرز گۆڵی دووەمیشیان تۆمارکرد و کۆتاییان بە نیوەی یەکەم هێنا.

لە تایمی دووەمدا، بلوز خۆی بەدەستەوە نەدا و لە خولەکەکانی 61 و 81 لە رێگەیی مادویکی و کالاگێرەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد و یەکسانبوون بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە.

بەم ئەنجامە ئەستۆن ڤێلا 67 خاڵی هەیە و لە لەلی چوارەمە و بلوز بە 48 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.