خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی مێسی بردیەوە و لە پێشەنگە

AM:08:37:28/04/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی میسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە نیو ئینگلاندی بردەوە و پێشەنگیان گرتووە.

لە یارییەکی هەفتەی 11ی خولی ئەمریکا ، ئینتەر میامی بە بەشداری ئەستێرەکانی رووبەرووی نیو ئینگلان بوەوە.

تایمی یەکەم، لەگەڵ فیکەی دەستپێکی ناوبژیوان ئینتەر میامی گۆڵێکی لێ تۆمارکرا، بەڵام ئەو گۆڵە سەری یانەی نیو ئینگلاندی خوارد و لە خولەکی 32 مێسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 67 میسی دووبارە تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەر هەژاندەوە، دواتریش لە خولەکەکانی 83 و 88 کریماشی و سوارێز دوو گۆڵیتریان خستە خانەی گۆڵی نیو ئینگلاند.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی میامی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پێشەنگی ریزبەندیان گرتووە.