خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ شکستی بە بلباو هێنا

AM:12:37:28/04/2024

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەتلوتیک بلباو هێنا.

لە ارییەکی هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری لە ئەتلەتیک بلباو کرد.

تایمی یەکەم، یاریزانانی رۆخی بلانکۆس لە سەرەتادا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 15 دی پاول سەرکەوتو بوو لە تۆماری گۆڵی یەکەمدا، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم نیکولاس ویلیامز ئەنجامەکەی بۆ بلباو یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، ئەتلەتیکۆ باڵا دەستی خۆی پیشاندا و لە خولەکی 52 کۆریا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و لە خولەکی 80 ئۆنای سیمۆن بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد لە سودی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

سەرەنجام رۆخیبلانکۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە 64 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە، بلباویش لە پلەی پێنجەمە بە 58 خاڵ.