ڤینیسیۆس توڕەیە لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا

PM:05:44:28/03/2024

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس توڕەیە لەوەی یەکیتی تۆپی پێی ئیسپانیا داهاتی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئیسپانیای نەبەخشیووەتە رێخراوە خێرخوازییەکان.

هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرازیل لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یارییەکی دۆستانەی دژی رەگەزپەرستی روبەڕووی یەکتر بوونەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت ڤینیسیۆس جونیۆر چەندین جار تووشی سووکایەتی پێکردن بوەتەوە لەو بارەیەوە.

یاریزانانی بەڕازیل پاش کۆتایی پێهاتنی یارییەکە درێسێکیان لە بەردا بوو کە درووشمەکەی یەک ناسنامە و یەک پێست بوو، ڕۆژێک پێش یارییەکەش وێنەی دروشمەکان لەگەڵ ڤینیسیۆس شانبەشانی لامین یامال و نیکۆ ویلیامز و ڕۆدریگۆ بڵاوکرایەوە.

بەڵام رۆژنامەیئەتلەتیک لە نویترین بڵاوکراوەیدا باسی لەوە کردووە، ڤینیسیوس دڵتەنگە بەهۆی پابەندنەبوونی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە یاساکانی یارییەکە، هەردوو یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و بەڕازیل پێشبینیان دەکرد لەم یارییەدا نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆ داهاتیان هەبێت و دواتر ببەخشرێتە رێخراوە خێرخوازییەکان بەڵام هیچ بەشێک لەو بڕە پارەیە نابەخشرێتە ئەو رێخراوانە.

یاریزانەکەی ریاڵ مەدرید سەبارەت بەو بابەتە زۆر نیگەرانە و پێیوایە دەبوو ئەو پارەیە لە کاری خێرخوازیدا سەرف بکرێت چوونکە لە ژێر چوارچێوەی ئەو بابەتەدا بەڕێوەچووە.

ڤینیسیۆس لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی سووکایەتی ڕەگەزپەرستانە بووەتەوە لەلایەن هاندەرانی ڕکابەرەکانی یانەی ڕیال مەدرید لە لالیگای ئیسپانیا، بەم دواییە یاریزانە باڵە تەمەن 23 ساڵەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستی کرد بە گریان کاتیک پرسیاری لەو بارەیەوە لێکرا.