بەرشەلۆنە هێرشبەرێکی لیڤەرپوڵی کردووەتە ئامانج

AM:11:26:28/04/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا داروین نونێز لە یانەی لیڤەرپوڵەوە بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیلپای ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا داروین نونێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری لیڤەرپوول بگوازێتەوە بۆ تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارگێڕی بلاوگرانا لە هەوڵی بەهێزکردنی تیپەکەیدایە لە وەرزی نوێدا، دوای ئەوەی دووپاتیکردەوە کە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر دەمێنێتەوە، نونێزیش یەکێکە لەو ناوانەی کە یانە کەتەلۆنییەکە بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

رۆژنامەکە ڕوونیشیکردەوە، بەرپرسانی یانەکە پێیان وایە لیڤاندۆڤسکی تەمەنی هەڵکشاوە و پێویستیان بە هێرشبەرێکی دیکە دەبێت تا کێبڕکێی لەگەڵدا بکات و ببێتە یاریزانی سەرەکی.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای لە ساڵی 2019 پێشنیاری بۆ بەرشەلۆنە کردووە کە نونێز بگوازنەوە لەبەر ئەوەی هێرشبەرێکی بە توانا و بە ئەزموونە و سودی بۆ یانەکە دەبێت.

نونێز تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، لەم وەرزەدا 18 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستیشی لەگەڵ رێدز کردووە لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا.