رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی سعودیە دیاریکرا

PM:12:35:28/04/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزان و خیسۆس و مایسۆنیش وەک باشترین راهێنەر و گۆڵچی مانگی رابردووی خولی سعودییە دیاریکران.

خولی رۆشەنی سعودی باشترینەکانی مانگی رابردوو کە دەکاتە مانگی ئادار دیاریکرد و خەڵاتەکەی پێ بەخشین.

خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکە درا بە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و هێرشبەری نەسڕ، کە کێبڕکێکەی لە هەریەکە لە حەمدەڵای یاریزانی ئیتیحاد و ئیکامبی یاریزانی ئیتیفاق بردەوە.

ئەستێرە پورتوگالیەکە مانگی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە خولی سعودیە بەشداری لە سێ یاریدا کردوو توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات کە گرنگترینیان تاکە گۆڵی بردنەوە بەرامبەر ئەهلی بوو، جیا لەوەش رۆڵی بەرچاوی گێڕا لە بردنەوە بەرامبەر تائی بە نوسینەوەی هاتریک.

ئەمە لە کاتێکدایە تالیسکای یاریزانی نەسڕ لە مانگی شوبات و سالم دۆسەری لە مانگی کانوونی دووەم هەمان خەڵاتیان پێدرا.

لە لایەکی دیکەوە، خیسۆسی راهێنەری هیلال بە باشترین راهێنەر و مایلسۆن سانتۆسی گۆڵچی تەعاون وەک باشترین گۆڵچی خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا.