ئینریکی هەڕەشە لە دۆرتمۆند دەکات

AM:10:32:28/04/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە، هەستێکی تایبەتی هەبووە بەرامبەر لۆ هاڤەر و ئامادەن هەردوو یارییەکە لە دۆرتمۆند ببەنەوە لە چامپیۆنز لیگ.

دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر لۆ هاڤەر، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان ستایشی یاریزانەکانی کردوو رایگەیاند، هەمیشە هەستێکی زۆر تایبەتی هەیە لە یاری وا سەختدا، لەبەر ئەوەی توانیان سێ گۆڵیان لێ بکەن، سەرەرای ئەوەی یەکسانبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە هاندەران ئەم جۆرە ئاستە بەرز دەنرخێنن، هەندێک هەڵەیان کرد، بەڵام هەلی زۆریان هەبوو، هەروەها زۆر هەوڵیاندا، جگە لەوەش یارییەکی باشیان ئەنجامدا و دەتوانن بە خۆیان بڵێن پاڵەوان، ئەگەر لە رووی ئەنجامیشەوە وەک پێویست نەبووبێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی: هەوڵدەدەین بەباشترین شێوە کۆتایی بە وەرزەکە بهێنین، هەروەها سەرنجمان لەسەر یارییەکەی دۆرتمۆند دەبێت، ئامادەکاری بۆ دەکەین، هەروەها ئامادەین بۆ بردنەوەی هەردوو یارییەکە و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.