بزانە ئەلێگری و پیۆلی چی دەڵێن دەربارەی یەکسانبوونەکەیان

AM:10:04:28/04/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری نەیشاردەوە، نزیکن لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان و پیۆلیش ئاستی تیپەکەی بەرز نرخاند.

دوای یەکسانبوونی یاری نێوان یۆڤانتۆس و میلان، راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیاندا و لە سەرەتادا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری خانمە پیرەکە دوپاتیکردەوە، پیۆلی تەکنیکی جوانی ئەنجامدا و کاری باشی کرد، میلانیش بە گشتی دەچووە قوڵای یاریەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشە بەو ئاستەی یانەکەی لەم وەزەدا پێشکەشیکرد، کاریان لەسەر دوو ئامانج دەکرد و نزیکن لە بەدیهێنانیان، بەرامبەر میلانیش هەلی باشیان دروستکرد، بەڵام هەندێک هەڵەیان ئەنجامدا کە کاری لەسەر دەکەن تا دووبارەی نەکەنەوە.

وتیشی: دوسان ئاستێکی متمانەپێکەری پێشکەش کرد و فێدریکۆ بۆشایی دروست دەکات و یەڵدزیش تەکنیکی زۆر باشی هەیە و دەتوانێت لە هەر بارودۆخێکدا تۆپەکە بوەستێنێت، ئەوان یاریزانی جیاوازن.

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری میلانیش دەڵێت: ئێمە بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕین، لەبەر ئەوە وەڵامدانەوە و قوربانیدان و ئاستی تیپەکەم بەرامبەر یانەیەکی وەک یوڤی کە توانای هەیە لێمان باتەوە بە بەرز دەنرخێنم.

دوپاتیشیکردەوە، ئاستیان لە تایمی یەکەم زۆر باشبوو، دواتر یۆڤانتۆس هێرشبەرێکی زۆری خستە یاریگا، ئێمەش ناچاربووین لە دواوە بمێنینەوە.

دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایە لۆپتیگی جێگای دەگرێتەوە وتی: ماوەیەکی زۆرە رۆژنامەکانم نەخوێندووەتەوە، بەڵام هاوڕێکانم زوو زوو پەیامم بۆ دەنێرن، سەرەرای ئەوەی پێیان دەڵێم مەیکەن بەڵام لە راستیدا گرنگی پێ نادەم.