بایرن وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی والکەر نەهێناوە

PM:12:26:28/04/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی والکەر نەهێناوە و مان سیتیش دەیانەوێت لە پەلکێش کردنی موسیالا بەکاریبهێنن.

لە هاوینی ساڵی رابردوودا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵێکی زۆریدا لە پێناو گواستنەوەی کایل والکەری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بەڵام پیپ گواردیۆلای راهێنەر رێگری کرد لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی دەیلی ستاری بەڕیتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە تا ئەم ساتەش بێهیوا نەبوون لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ والکەر و لە هاوینی ئەمساڵدا جارێکیتر هەمان هەوڵ دەدەنەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی بایرن ئامانجیان ئەوەیە ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوودا درێسی یانەکەیان بپۆشێت بە هەر نرخێک بێت و بەردەوامیش چاودێرییان کردووە.

دوپاتیکردووەتەوە، یانەی مانچستەر سیتیش دەزانن کە یانە ئەڵمانیەکە هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو گواستنەوەی والکەر لەبەرئەوە دەیانەوێت کە ئەو یاریزانە تێکەڵی بابەتی جەمال موسیالا بکەن کە بووەتە ئامانجی خۆیان و رازی دەبن بە پێدانی بڕێک پارە و والکەر بەرامبەر بەدەستهێنانی ئەستێرە ئەڵمانیەکە.

خ . ک