کومان رەخنە لە یوفا دەگرێت

PM:04:58:28/03/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان پێیوایە گەڕانەوە بۆ سیستەمی پێشووی بانگێشتی یاریزانان هەڵەیە و هیودارە نوێنەری وڵاتەکان داوای گۆڕانی بکەن.

لە یۆرۆی 2020 بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگە بە لیستی 26 یاریزان بۆ هەڵبژاردەکان درا، هەروەها لیستی 26 یاریزانیش لە مۆندیالی 2022 بەکارهێنرا، بەڵام لە یۆرۆی 2024 بڕیارە هەر هەڵبژاردەیەک بە 23 یاریزانەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکات و شێوازەکە بگەڕێتەوە سەر هەمان شێوازی پێشوو.

ڕۆناڵد کومان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، ڕەخنەی لەم بابەتە گرت، لەو بارەیەوە وتی: شتێکی سەیرە بەکارنەهێنانی 26 یاریزان و گەڕانەوە بۆ 23 یاریزان، بڕیارێکی نالۆژیکییە، لەم سەردەمەدا دەبێت زیاتر مامەڵە لەگەڵ پێکانەکان بکەیت، بابەتەکە پەیوەندی بە توانای یاریزانەکانەوە هەیە بۆ بەرگەگرتنی فشارەکان.

کومان جەختی لەوە کردەوە ئەگەری هەیە یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا لەم بابەتەدا پەیوەندی بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بکات، لەو بارەیەشەوە رایگەیاند، هیوادارە وڵاتانی تریش پشتگیری یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی بکەن و ئەگەر ژمارەیەک وڵات پێکەوە هەمان کاربکەن پێیوایە یوفا گوێیان لێبگرێت.