مۆندیالی فوتسال.. ئەرجەنتین لە ئێرانی بردەوە

PM:12:42:21/09/2021

944 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی جیهانی فوتسال ئەرجەنتین و ئێران و ئیسپانیا و پاراگوای گەیشتنە قۆناغی 16 .

لە کۆتا جەولەی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی فوتساڵ، لە کۆمەڵەی شەشەمدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر ئێران یاریکرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەرجەنتین کۆتاییهات.

لە کۆمەڵەی یەکەمیشدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەنگۆلا بوەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە.

پاراگوایش بەرامبەر ژاپۆن یاریکرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، ئیسپانیا و پاراگوای لە کۆمەڵەی پێنجەمدا و ئەرجەنتین و ئێران لە کۆمەڵەی شەشەم گەیشتنە قۆناغی 16ی پاڵەوانیەتیەکە.

خ . ک