PM:12:06:25/02/2023
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی چێڵسی زیدانیان دیاریکردووە بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان و دەیکەنە
خاوەنی زۆرترین مووچە لەنێو راهێنەرەکانی جیهاندا.
پێگەی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، گەڕانەوەی زەینەدین زیدانی
راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ کاری راهێنەرایەتی نزیکە و لە ماوەی
داهاتوودا وێستگەی داهاتووی یەکلادەبێتەوە.
پێگەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئۆفەرێکیان گەورەیان
بە بڕی مووچەیەکی ساڵانەی خەیاڵی پێشکەشی زیدان کردووە بۆ وەرگرتنی ئەرکی
راهێنەرایەتی یانەکەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە ئامادەییان دەربڕیوە زیدان
بکەنە خاوەنی زۆرترین مووچە لەنێو راهێنەرەکانی جیهاندا تەنیا لە پێناو ئەوەی ئەو
ئەرکە وەربگرێت.
دەشڵێت، ئەو یانەیە ئامادەییان دەربڕیوە سەرجەم داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ
بکەن و ئازادی بکەن لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لە دەستبەرداربوونی یاریزان
و گواستنەوەی یاریزانی نوێ .
دیڤینسا دوپاتیکردوەتەوە، چەندین ئۆفەر لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە
پێشکەشی زیدان کراوە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکەیان بەڵام زیدان پەلەی
نەکردووە لە دیاریکردنی وێستگەی داهاتووی بەڵام لە هاوینی ئەمساڵدا جاریکیتر
دەگەرێتەوە بۆ ئەو ئەرکە.
خ . ک